ڕۆژی سێشەممە ٢٠/ ١ / ٢٠١٥ لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ وەفدێکی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان – عێراق کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ڕێڤینگ مزوری) ڕاوێژکاری زانستی و خوێندن، (دلێر علی حمد) تایبەتمەند لە کاروباری ڕۆشنبیری کونسولگەری گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی راپەڕین-یان کرد.
لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لە فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، وەفدێكی كوسنوڵگەریی ئەمریكا سیمینارێك بۆ ستاف و خوێندكارانی قۆناغی چواری زانكۆی راپەڕین ئەمجامدەدات دەربارەی دەرفەتی خوێندن لەئەمریكا. مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین بەماڵپەڕی زانكۆی راگەیاند كە ئامانج لە سیمینارەكە بۆ زیاتر ئاشناكردنی خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕینە بە سیستمی خوێندن لەئەمریكاو هەروەها چۆنێتی داواكردنی ڤیزاو ڕێكارە یاساییەكان لەڕێی كونسوڵگەریی گشتی ئەمریكا لەهەولێر، هەوەها ڕێڤینگ مزوری ڕاوێژکاری زانستی و خوێندن وتی: ئێمە مەبەستمانە لەسیمینارەكەدا ئەم بابەتانە بۆ ئامادەبووان بخەینەڕوو :
* پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندكارانی عێڕاق
* سیستمی پەروەردەیی لە ئەمریكا كە پێكدێت لە :
* جۆرەكانی دامەرزراوەكانی خوێندنی باڵا لە ئەمریكا
* شێوازی پۆڵێنكردنی زانكۆكان
* سەرچاوە داراییەكان و تێچووی خوێندن
* پرۆسەی هەڵبژاردنی زانكۆیەكی ئەمریكی
* پرۆسەی وەرگیران لەزانكۆكانی ئەمریكا
* وەرگرتنی مەرجدار لەهەندێك لەزانكۆكانی ئەمریكا بۆ خوێندكارانی تواناسازی و ئەوانەش كە زەمالەی خوێندنیان بەدەستهێناوە لەیەكێك لەزانكۆكانی ئەمریكا
*پوختەیەك دەربارەی ئەو خزمەتە پەروەردەییانەی كە پێشكەش بەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراون.
دلێر حمد تایبەت بە ماڵپەری زانکۆ وتی: ساڵانە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگای (١٢) پڕۆگرامی ڕۆشنبیری و کلتوری و زانستی دەرفەتی خوێندن و ئاڵوگۆڕی زانستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی دەڕەخسێنێت.
ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆ