ڕۆژی ١/ ٢/ ٢٠١٥ لەسكوڵی پەروەردەی بنەڕەت(خوێندنی ئێواران) لەزانكۆی ڕاپەڕین رێورەسمی ماتەمینی بۆ ئەو پێشمەرگانە بەڕێوەچوو كە لە رووبەرووبوونەوەكانی تاقمی تێرۆریستی داعش و رزگاكردنەوەی ناوچەكانی باشووری كەركوكدا شەهید بوون.
لیستی ژمارە(١) ی ساڵی (٢٠١٥) ی چەکی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی
سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگاداردەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە (١)سالی (٢٠١٥)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (١٦٤) کاندیدە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٩-١-٢٠١٥ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بۆ وەرگرتنی چەکەکان روژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ١٢-٢-٢٠١٥ دەبێت.
ئەنجامی بەرایی خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە
هۆبەی خوێندنی باڵای زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی بەرایی خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە ڕادەگەیەنێت کە ڕیزبەندی کراوە بە پێی کۆنمرەو ئاست، هەر بەشداربوویەک تانەو سکاڵای هەیە دەتوانێت لە ماوەی (٣) ڕۆژدا سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا بکات.
بۆ بینینی ناوەکان ئێرە کلیک بکە
فەرمانی زانکۆیی