University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمیناری ڕاهێنانی تواناکان ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

 ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٦ / ١ / ٢٠١٥ ، تیمی ڕاهێنانی تواناکان لە نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( لێوژه‌ جلال، دیلان ئاکره‌یی، ئاکار ئازاد ) و (م.شوان ‌‌حسن) نوێنەری زانکۆمان بۆ پڕۆگرامەکە سیمینارێکیان لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست، لە سیمینارەکەدا بەشێکی زۆری مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.

درێژەی بابەت

زانکۆ نوێیەکانی کوردستان، بانکھێشتی زانکۆکانی تورکیا دەکرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

لەرێگەی زانکۆی ئەشقی تورکی لەھەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم، ھەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی راپەڕین، ھەڵەبجە، زاخۆ، گەرمیان و چەرمۆ لەئێستادا بەسەردانێکی فەڕمی لەوڵاتی تورکیان بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و لینکی زانستی لەگەڵ ژمارەیەک لەزانکۆکانی ئەو وڵاتە.

درێژەی بابەت

زانكۆی ڕاپەڕین پێشانگای كتێب دەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ناوەندی ئەندێشە بۆ چاپ و بلاوكردنەوە بە هاوكاری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی ڕاپەڕین، پێشانگایەكی كتێبی لە زانكۆی ڕاپەڕین كردەوە، پێشانگاكە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٢٠٠٠ ناونیشان لەخۆدەگرێت، ڕێژەی داشكاندنی كتێبەكان ٣٠% دەبێت .