University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەرین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و ساڵانە بەشێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕو ڕاهێنراو هاوکاری خوێندکاران دەکات لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەبێ بەرامبەر.

درێژەی بابەت

بە بەشداری نوێنەری زانکۆی ڕاپەڕین، کۆنفرانسی یەك جیهانی گەنج لە ئێرلەندا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

 لە نێوان رۆژای ١٥-١٨/١٠ / ٢٠١٤ لە شاری دبلنی پایتەختی ئیرلەندا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەك دونیایی گەنج بەرێوەچوو. لە کوردستاندا نزیکەی ٢٣ نوێنەر لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان بەشدارییان تێداکرد. (م.ی. رەوەز محمود رەسول) وەک نوێنەری زانکۆی راپەرین بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کرد. نوێنەرانی کوردستان بە چروپری بەشداری لە بەرنامەکانی کۆنفرانسەکەدا کرد و توانیان کێشە و گرفتەکانی کوردستان بە زۆربەری نوێنەرانی دونیا بگەیەنن، بەتایبەتی کێشەی ئاوارەکانی شەنگال و یەزیدیەکان، هاوکات پەلاماری تیرۆریستانی داعش و کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان بۆ ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە رونکرایەوە.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەرین سیمینارێکی لەسەر پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە ٥ / ١١ / ٢٠١٤ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ سیمینارێکی لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردن و مەرج و ڕێنماییەکانی پڕۆگرامی (ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا ) سازکرد. سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا ئاراز رەمەزان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان،ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکانەوە پێشکەشکرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین .

ئەم پرۆگرامە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینكراوە. كۆی پرۆگرامەكە 17 زانكۆ لە خۆدەگرێت لە  وڵاتانی تری وەك ئیسپانیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئێران، پۆرتوگال، ئیتالیا، فەڕەنسا، بولگاریا و پۆڵەندا، ...هتد .