پرۆگرامی سەردانیکردنی فول برایت بۆ ساڵی ٢٠١٥، پێویستی بە ١٦خوێندکاری گەنجی ئێراق هەیە بۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ٢٨/ ٦بۆ ٦/ ٩ / ٢٠١٥ بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی فاکەڵتی و ئامۆژگاری و چالاکی و ئاڵوگۆری کەلتوری. گروپێک کە پێک دێت لە چوار خوێندکار بۆ ١٠ هەفتە لە دامەزراوەیەکی ئەمریکی دەمێننەوە، کە لەوێ شێوازی نوێی وانە وتنەوە، رێگاکانی لێکۆڵینەوە، بەشداری لە سیمینارو پتەوکردنی لینک لەگەڵ فاکەلتی ئەمریکی وانەی هەفتانەیان پێ دەناسێنرێت، ئەم پرۆگرامە بەکار نایەت بۆ مەبەستی پرۆژەو لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی.
زانكۆی ڕاپەڕین ئاهەنگی یەكترناسینی بۆ خوێندكارانی خوێندنی ئێواران سازكرد
ڕۆژی دوو شەممە فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی لەزانكۆی ڕاپەرین ئاهەنگی یەكترناسینی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی خوێندنی ئێواران ڕێكخست،
دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دادەمەزرێن
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە (٦٨٦٤) كە لە ڕێكەوتی (١١/٢/ ٢٠١٤) دەرچوە وەڵامی نوسراوی ژمارە (١٧٤٧٨)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دایەوە، ڕەزامەندی نیشاندا بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی.