University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین بەشی زانستی گشتی ئێواران دەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە بۆ ساڵی خونێدنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ئێواران لە بەشی زانستی گشتی بکاتەوە ، لەم بەشەدا تەنها مامۆستایانی قۆتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ سنووری هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روە‌رده‌ی پشده‌ر و بیتوێن دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن .

درێژەی بابەت

زانكۆی ڕاپەڕین تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی دواخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ڕێكەوتی ٢٠١٤/٨/٢٦ ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین بەفەرمانێكی زانكۆیی و بەئاماژەدان بەنوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەژمارە (١٠١٩) تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی بۆ ڕۆژی ٢٠١٤/٩/١٨ دواخست .
ئەمەش دەقی فەرمانە زانكۆییەكەیە ...
ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / نوسینگەی وەزیر ژمارە ( ١٠١٩ لە ٢٠١٤/٨/٢٤ ) وە ئاماژە بە كۆنووسی سیانزەهەمینی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ لە بەرواری ٢٠١٤/٨/٢٥ بڕگەی (١)
بڕیارماندا بە :
دواخستنی كاتی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) گشت بەشەكانی زانكۆمان بۆ بەرواری (٢٠١٤/٩/١٨ وە تا ٢٠١٤/٩/٣٠ ) تاقیكردنەوەكان بەردەوام بێت و ئەنجامی تاقیكردنەوەكان لە ٢٠١٤/١٠/١٥دەربچێت .