University of Raparin Logo

تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی زانكۆكان دواخران

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفرمانی وەزاری ژمارە (1019) كە ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرەوەیە، دوێنی یەك شەممە، ڕێكەوتی٢٤/٨/٢٠١٤ دەری كرد، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دوەمی زانكۆكانی دا بۆ ڕێكەوتی ٢٠١٤/٩/١٨ .

وەك لە فرمانە وەزاریەكەدا هاتووە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا هاتوە "بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و لە پێناو بەخشینی دەرفەتی زیاتر بە خوێندكاران/ قوتابیان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) زانكۆكان و كاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەبەستی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ  ٢٠١٤/٩/١٨ یان ڕۆژانی دواتر بەپێی بارودۆخی زانكۆكان.

زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی سلێمانی لە بانگەوازێكدا هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ، لەبەر ڕۆشنایی هەردوو فرمانی وەزاری ژمارە (٩٥٣ لە رێكەوتی ٢٧/٤/٢٠١٤ )و ، ژمارە (١٢٢ لە رێكەوتی ٢٩/١/٢٠١٤) دەستپێكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) ڕاگەیاند.

زانكۆی سلێمانی لەو بانگەوازەیدا خوێندكاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر) ئاگادار دەكاتەوە، كە دەتوانن لە رێكەوتی (١٣/٨/٢٠١٤ تا ٤/٩/٢٠١٤) داواكانیان پێشكەش بەزانكۆی سلێمانی بكەن.

هەر لەو بانگەوازیدا سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ژمارەی كورسی و پسپۆڕی و ڕێنمایی و پێداویستیەكانی پێشكەشكردنی بڵاوكردۆتەوە، لەهەمان كاتدا زانكۆی سلێمانی ئەو هەواڵانەش ڕەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆكانی دیكەی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) خوێندنی باڵا (ماستەر) بەشێوازی هاوتەریب (پارالێل) نەكردبێتەوە.

درێژەی بابەت

سکوڵی پەرستاری کورسی خوێندنی ماستەر ڕادەگەیانێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سکوڵی پەرستاری (١٠) کورسی خویندنی ماستەر بۆ سالی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ ڕادەگەیەنێت ، (٤) کورسی تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕینە و (٦) کورسیش بۆ گشتیە بە پێی ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە :

١/   (Community Health Nursing: Occupational Health and Safety )
٢/  (Adult care/Pharmacology in Nursing, Adult Care/ Anatomy in Nursing, Adult Care/ Cardiology in Nursing)
٣/   (Psychatric and Mental Health Nursing)