ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێیەکی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخست .
بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە پڕۆژەی گفتوگۆی ئەکادیمی لە نێوان خوێندکاران ڕاگەیاند
ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د هاوراز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ پڕۆژەی گفتوگۆی هەفتانەی ئەکادیمی لە نێوان خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند.
خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین چەند سەرچاوەیەک بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەبەخشێت
خوێندکارێکی دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین چەند نامیلکەیەکی وەرگێڕدراوی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین کرد .