رۆژی چوار شەممە (1ی ئاداری 2023) بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و سەرۆكی زانكۆی دهۆك بەڕێز (د. داود سلێمان ئەتروشی) یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی دهۆك واژۆ كرا.
پڕۆژەی (TEACHERS MOD) بەبەشداری زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد
ڕۆژی چوار شەممە، (١-٣-٢٠٢٣)، پڕۆژەی (Teachers MoD) بەئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشێک لەزانکۆکانی کوردستان و بە بەشداری چوار زانکۆی ئەوروپی دەستیپێکرد. مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەکە لەزانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەڕێز (پ.ی.د.پەیمان رمضان) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و هەریەکە لەبەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی راپەڕین ئامادەبون. کۆبونەوەکە ڕۆژانی (١-٢/٣/٢٠٢٣) بەردەوام دەبێت.
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەسەرجەم مامۆستایان لەزانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
- پێشکەشکار پێویستە هاوڵاتی و دانیشتوی عێراق بێت.
- هاوڵاتی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بکەن.
- پێشکەشکار پێویستە لەوڵاتی عێراق دابنیشێت، لەکاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.
- پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- پێویستە پێشکەشکار خاوەن بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.
- پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت.
بابەتی تر...
- پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخرا
- بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە پڕۆژەی گفتوگۆی ئەکادیمی لە نێوان خوێندکاران ڕاگەیاند
- خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین چەند سەرچاوەیەک بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەبەخشێت
- بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردە سیمینارێکی ڕێکخست