ئەو ناوانەى لاى خوارەوە لە بوارى پسپۆرى خۆیاندا بەرزترین خاڵیان بەدەست هێناوە،پێویستە ڕۆژى یەکشەممە (25/5/2014) سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن و کۆپى ڕەسەنى و کۆپى رەنگا و رەنگى ئەم دۆکیومێنتانەى لاى خوارەوە بە (هاردکۆپی و سۆفت کۆپی) لەگەڵ خۆیان بهێنن:
سیستەمی وەرگرتنی غیاباتی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێت بە ئۆنلاین
ڕۆژی چوار شەممە ٢١/٥/ ٢٠١٤ بەشی کۆمپیوتەری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ خوێندکار (گوڵئەندام سعدی محمد) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر ڕێکخست ، بەهۆی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (سیستەمی بەڕێوەبردنی وەرگرتنی غیاباتی خوێندکارانی زانکۆ بەشێوەی ئۆنلاین ) کە بەسەر پەرشتی مامۆستا (ئەمیر عمر ) ئەنجامی داوە .
لە سیمینارەکەدا پێشنیارکرا دوای تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ سیمینارێکی تر بۆ هەمان پڕۆژە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومونی زانکۆی ڕاپەڕین رێکبخرێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پرۆژەکە بدرێت و بخرێتە پلانی کاری سالی داهاتووی خوێندن.
زانكۆی ڕاپەڕین ئاهەنگی دەرچووانی كۆرسی زمانی ئینگلیزی سازكرد
دوای ئەوەی كۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی لەزانكۆی راپەڕین بە سەركەوتویی كۆتایی هات، ڕۆژی یەك شەممە رێكەوتی 18/5/2014 بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانكۆی ڕاپەرین ئاهەنگێكی شایستەی بۆ بەشداربوانی كۆرسەكە ڕێكخست ، لەئاهەنگەكەدا بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بە ژمارەیەك فێرخوازی بەشداربووی كۆرسەكە بەخشرا.