University of Raparin Logo

زیاتر لە ٩٠٠ سەرچاوە پێشکەش بەزانکۆی راپەڕین دەکرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئا.شوان ئەحمەد
لەچوارچێوەی ھەڵمەتی دەولەَمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی راپەڕین کۆمەڵێک رێکخراو و لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگای حکومی دەڤەری راپەڕین ٩٢٧ سەرچاوەی وەک کتێب و نامیلکە و گۆڤاریان بەخشییە کتێبخانەی زانکۆی راپەڕین.

درێژەی بابەت

ماستەر پلانی زانکۆی ڕاپەڕین لە تەواوبوون دایە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئا : ئەیوب محمد ، سیامەند عزیز مێژوو و پێکهاتەی زانکۆ دوای ئەوەی بە هەوڵ و كۆششی دڵسۆزان و زانسخوازان لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، لە بەرواری ٤/٤/ ٢٠١٠ بڕیار درا بە کردنەوەی زانکۆی راپەرین  وەك پێویستیەكی هەنوكەیی بۆ  بەرزكردەوەی  ئاستی زانست لە بوارەجیاجیاكاندا و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری پێگەیاندنی كادری ئەكادیمی ئامادەكردنیان بۆ بازاری كار زانكۆی ڕاپەڕین کرایەوە .

 لە ئێستادا ئەم زانکۆیە لە سێ فاكەڵتی و سکوڵ و بەشێكی سەر بەخۆ پێكدێت  ، فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و فاکەڵتی پەروەردە – قەڵادزێ ، سکوڵی پەرستاری و بەشی بایۆلۆجی . تا ئێستا زانکۆ دوو خولی دەرچوانی هەبووە و خوێندنی باڵا لە زانکۆدا کراوەتەوە .

درێژەی بابەت

ۆرك شۆپێك بۆ دیاریكردنی پڕۆگرام و یەكەكانی بابەتی ماتماتیك سازكرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢-٥-٢٠١٤بەشی ماتماتیك لەفاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین ۆرك شۆپێكی بە مەبەستی دیاریكردنی پڕۆگرام و یەكەكانی بابەتی ماتماتیك بۆ هەردوو قۆناغی (٣ و ٤) بەشەكە سازكرد.
لە ۆرك شۆپەكەدا نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە و قەڵادزە ، هەروەها نوێنەری زانكۆكانی سلێمانی و كۆیە تیایدا ئامادەبوون ، بەئامانجی دیاریكردنی پڕۆگرامێكی خوێندنی گونجاو بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بۆ خوێندكارانی هەردوو قۆناغی (٣ و ٤) ی بەشی ماتماتیك .