University of Raparin Logo

خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە یاری تۆپی سەرمێز سەرکەوتینان تۆمارکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

 

ئەمڕۆ سێ شەممه ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی رۆشنبیری لەزانکۆی ڕاپەڕین، چەند یارییەکی تۆپی سەرمێزی لەگەڵ پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە ڕێکخست .
لەیارییەکاندا، کە لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوەچوون، خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرکەوتن بەسەر خوێندکارانی پەیمانگای وەرزشی ڕانیە تۆمار بکەن .

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بەشداری چالاکییەکی پەروەردەیی دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە چوارچێوەی چالاکییەکی پەروەردەییدا، کە لەلایەن لقی ڕاپەرینی یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ مامۆستایان و دایک و باوکی منداڵانی باخچەی ساوایانی شنەی حکومی لە رانیە ڕێکخرابوو، سیمینارێک لەلایەن (د. روخسار محمد عومەر) سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەرین بەناونیشانی (کاریگەرییەکانی توندوتیژی خێزانی بەرامبەر بە منداڵان و چۆنیەتی پەروەردەیەکی دروست) پێشکەش کرا. لە سیمینارەکەدا، د. ڕوخسار محمد باسی لە کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی توندوتیژی خێزانی لەسەر داهاتووی منداڵان کرد، هەروەک باسی لە ڕێکار و تایبەتمەندییەکانی چۆنیەتی پەروەردەیەکی دروستی منداڵان کرد لەلایەن دایکان و باوکانەوە.

زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی بێژەری و پێشكەشكاری بۆ خوێندكاران ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تەکنیکی (بێژەری و پێشکەشکاری) بۆ ژمارەیەک

درێژەی بابەت