وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەى هەماهەنگى وەزارەتى پلاندانان و ئاژانسى کۆریا بۆ هاوکارى نێودەوڵەتى.هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی پێگەی ژنانی کورد لەتێڕوانینی بەریتانیەکان بڵاوكردەوە
مامۆستایەكی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی پێگەی ژنانی کورد لە تێڕوانینی بەریتانیەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.
د. قادر محمد مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی دەربارەی دەربارەی پێگەی ژنانی کورد لە تێڕوانینی بەریتانیەکان لەگۆڤاری (International Journal of Kurdish Studies) بڵاوكردەوە.
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەربەست حسین عبداللە) لە بواری یاسا بەڕێوەچوو.