ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی کوێستان لەشاری قەڵادزێ ، بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ سیمینارێکی بەناونیشانی (چۆن دەبیت بەتاکێکی سەرکەوتوو) ڕێکخست.
خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆمانێکی چاپکراوی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین، مەراسیمێکی بۆ ناساندنی کتێبی ڕۆمانی (قەلەڕەشە زەردەکەی ئۆقیانووسی سوور) ڕێکخست، کە لە نووسینی خوێندكاری قۆناغی چوارەمی بەشەکە (ئەلەند محمد ابراهیم)ە، وەک یەکەم ئەزمونی چاپکراوی خوێندکاری ناوبراو کەوتە بەردیدی خوێنەران .
هەلێکی بەشداری لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی ئەلمیریا لە ئیسپانیا
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئەلمیریا لە وڵاتی ئیسپانیا، دەرفەتی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ (١) فەرمانبەر ستافی زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی ناوبراو لە وڵاتی ئیسپانیا کە لە 8-12 ی مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت. زانکۆی ڕاپەڕین هیچ خەرجیەك بۆ بەشداربوو ناگرێتە ئەستۆ؛ بەشدار بوو تەنها سودمەند دەبێ لە پارەی پڕۆژەکە کە زانکۆی میواندار دابینی دەکات.