سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ ستافی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كۆبۆوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19 – 1 – 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (د. هەژار قادر) و راگری كۆلێژی پەرستاری بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار ارسلان) لەگەڵ ستافی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لەبەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كرا، بەشێوەیەك كە خوێندكاران و مامۆستایان بتوانن زیاتر سودی لێوەربگرن، بەتایبەت لەكاتی نوسین و ئەنجامدانی پڕۆژە زانستیەكانیانداو پێویست بونی سەرچاوەی زانستیدا، هەر لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆ و تیمی یاوەری پاڵپشتی تەواوی سەرۆكایەتی زانكۆیان بۆ ستافی کتێبخانە دەربڕی و سوپاسیان کردن لەپای هەوڵ و ماندوبونیان لەئەركەكانیانداو بەڵێنیشیاندا كێشەو كەموكوڕییەكانیان چارەسەربكەن و پێداویستیەكان دابین بكەن بۆ كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ.