ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید عبداللە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین و بە سپۆنسەری دامەزراوەی پەروەردەیی فام لە شاری ڕانیە، لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی هەردوو کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕێکخست . چالاکییەکە بە شێوازی پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو، چەندین پرسیاری زانستی لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێشبڕکێ ئاراستەی خوێندکارانی هەروو کۆلێژ کرا، لە ئەنجامدا خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان توانیان بە جیاوازی خاڵ ئاستی زاستی خۆیان بسەلمێنن و ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە. ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای مەعریفی و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.
مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و خاوەن دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و خوێندکارانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمی کۆتایی خولی ڕاهێنانی تواناکان (Internship Program 2022) و پێدانی بڕوانامەی ئایرێکس-ی بۆ خوێندکارانی بەشداربووی خولەکە ڕێکخست.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، بەڕێز د. پەیمان رمضان سەرۆکی زانکۆ گوتەیەکی پێشکەشکرد: وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەتووی پرۆگرامەکە، بە گرنگییەوە باسی لە خولەکانی ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆ کرد، بە تەواوکەری وانە تیۆرییەکان و فاکتەری سەرەکی فێربوون و پێگەیاندنی خوێندکارانی دانا، لە کۆتاییدا سوپاسی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەنتەری گەشەپێدانی کار و وەبەرهێنەران و خاوەنی دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتی کرد بۆ ڕەخسانی دەرفەتی گەشەپێدانی توانای خوێندکارانی زانکۆ.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا
رۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، گفتوگوى تێزى دكتۆرای (محمود عارف محمود) بەناونیشانی (کاریگەری پڕۆگرامی خێزانی شێوازی ژیانی تەندروست لەسەر منداڵانی قەڵەو لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری ڕانیە) بەڕێوەچوو.
لەدوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی تێزەكە لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری (خۆراک و گەشەی منداڵ) ی پێبەخشرا.