وێرکشۆپی بەرەو بنیادنانی ژێرخانی ئەلیكترۆنی زانكۆ رێكخرا
ئەمڕۆ یەكشەممە (8- 1 - 2023) بەشی زانستی كۆمپویتەرو بەڕێوەبەرایەتی ئامارو ئایتی زانكۆی راپەڕین لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانست، وێركشۆپێكیان لەژێر ناونیشانی (بەرەو بنیادنانی ژێرخانی ئەلیكترۆنی زانكۆ) رێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ساكار محمد حسن) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێشكەشكرا، دواتر وتەی كردنەوەی وێركشۆپەكە لەلایەن بەڕێز (م.ی. شایان احسان) پێشكەشكرا.
وێرکشۆپەکە لەیەك پانێل پێكهاتبوو، كە لەلایەن بەڕێز (م.ی. محمد حسین میرە) بەڕێوەبرا، و سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن بەڕێز (م.ی. هیوا احمد عزیز) دەربارەی (چۆن سیستەمی ئەلیكترۆنی سەركەوتو دەبێت) پێشكەشكرا، دواتر لەژێر ناونیشانی (سیستەمی ئەلیكترۆنی فێربون و گرنگی لەزانكۆدا) لەلایەن بەڕێز (م. پێشەوا حسن محمود) پێشكەشكرا، سیمیناری كۆتایی لەلایەن بەڕێز (م.ی. ئاسۆ خلیل امین) بەناونیشانی (The ERP Services at the Ministry of Higher Education) پێشكەشكرا، دواتریش وێركشۆپەكە بەپرسیارو وەڵامی بەشداربوان كۆتایی پێهێنرا.