ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و بەشێک لە مامۆسایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لە ژێر ناونیشانی “خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی خۆکوشتن و لێکەوتەکانی” ڕێکخست.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی له‌هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئاسووده كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16 – 1 - 2023) د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌هه‌ریه‌ك له پ.ی.د. په‌یمان ڕه‌مه‌زان، سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و پ.د. مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئاسووده كرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ڕوسیا ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕوسیای فیدرال ٦٠ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە.
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: