ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پێشەوا حمید) یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز(پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و ژمایەک لە ئەندازیارانی ڕێگاوبان و ئەفسەرانی بواری هاتووچۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، سیمپۆزیومێکی بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ڕێگاوبان و هاتووچۆ لە ئیدارەی ڕاپەڕین) ڕێکخست.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی زانستی بڵاوکردەوە
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی زانستی لە بواری فەلسەفە و مێژووی ئایینی زەردەشتی چاپ و بڵاوکردەوە.
لەشەوی یەڵدا، کۆڕێکی شیعری له کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو
بەبۆنەی شەوی یەڵدا، وەک درێژترین شەوی ساڵ و، هاوکات وەک ئەرکێکی زانکۆ بۆ گرنگیدان بە بواری ئەدەب و هونەر، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی رێکخست.