ئەمڕۆ سێشەممە (20– 12 – 2022) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، كۆڕی شیعری و ناساندنی كتێب بۆ شاعیری لاو شاباز عوزێری رێكخرا.
گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی وکۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا و فەرمانبەری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین (برهان حمد نبی) لە بواری کارگێڕی بەڕێوەچوو،
ماستەر نامەکە بە ناونیشانی (دور أدوات الهندسة المالية في تحقيق الاستقرار المالي) بوو، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بە پلەی باڵا پەسەند کرا.
سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەنگدانەوەی شەوی یەڵدا لە ئەدەب و کلتوری کوردیدا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ساکار محمد حسن) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمپۆزیومێکی لەژێر ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی شەوی یەڵدا لە ئەدەب و کلتوری کوردیدا) ڕێکخست.