زانکۆی راپەڕین دوو زەمالە بۆ دەرچوانی بەشی یاسا لەئیتاڵیا رادەگەیەنێت
زانکۆی راپەڕین دوو زەمالە بۆ دەرچوانی بەشی یاسا لەئیتاڵیا رادەگەیەنێت
زانکۆی راپەڕین دوو زەمالە بۆ دەرچوانی بەشی یاسایی زانکۆی راپەڕین بۆ خوێندنی ماستەر لەوڵاتی ئیتاڵیا لەپسپۆڕی (LLM (Masters) International Master in European Private Law) دەستەبەردەکات.
ئەم زەمالەیە لەرێگەی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین پ.ی.د پەیمان ڕەمەزان دەستەبەركراوە كە بۆ ماوەی سێ ساڵە وەک مامۆستای خوێندنی باڵا لەسێنتەری نێودەوڵەتی مێدیترانیا بۆ مافەکانی مرۆڤ لەزانکۆی کالابریای ئیتالیا خۆبەخشانە کاردەکات و پاڵپشتی پرۆگرامی ماستەرو پۆست دکتۆرایە. لەپای ئەوەدا بەڕێوەبەری سێنتەری مێدیترانیا دوو کورسی خوێندنی ماجستری پێشکەش بەدەرچوانی زانکۆی راپەڕین دەكات و تێچوی خوێندنیان بۆ لادەبرێت.
مەرجە تایبەتەکان:
1- دەرچوی بەشی یاسای زانکۆی راپەڕین بێت.
2- زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت.
3- تێکڕای نمرەی دەرچونی لە ۷٥ کەمتر نەبێت.
4- تەمەنی لە ۳۰ ساڵ زیاتر نەبێت.
5- فۆرمەکان لەئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەبیانی سەرۆكایەتی زانكۆ لەكەمپەسی رانیە لەنهۆمی سێهەم پڕدەکرێنەوەو دوو کاندید لەسەر ئاست و توانایان هەڵدەبژێردرین.
6. دۆکومێنتەکان: (پاسپۆرت، سی ڤی، بڕاونامە)
7. ماوەی پێشكەشكردن لەرۆژی (7 بۆ 10ی ئابی 2022) دەبێت و رۆژی (11ی ئابی 2022) چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدەكان دەكرێت.
لەساڵانی داهاتوو دەرفەتەکان زیاتر دەکرێن بۆ دەرچوانی زانکۆی راپەڕین.
زانیاری زیاتر دەدرێت بەدوو کاندیدی کۆتایی كە لەهەڵسەنگاندنەكان دەردەچن.
مێزگردێكی هاوبەش لەزانكۆی راپەڕین رێكخرا
بابەتی تر...
- ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بەشی بەڕێوەبردنی كار لەخوێندنی ئێواران دەكرێت
- زیاتر لە (١٠٠) سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشرا
- خوێندكارێكی زانكۆی راپەرین لە پرۆگرامی پێگەیاندنی كچانی سەركردە نوێنەرایەتی زانكۆی ڕاپەرینی كرد.
- وەزارەتى خوێندنى باڵا: "هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە"