University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (٢٨/٥/٢٠٢٢) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێنکاری دکتۆرا (م. بلند برزان امین) لەكۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین بەرێوەچوو. تێزی دكتۆراكەی دەربارەی (شێوازی نەخۆشى پەيوەنديدار بەمەترسيەکانی پيشەيى لەنێو كرێكارانی کارگەکان لەشاری سلێمانى/هەرێمى كوردستانى عێراق). بو كە لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە پەسەندكراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجوومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتوورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

درێژەی بابەت

کۆبوونەوەی هاوبەشی سێنتەری زمان و کۆلێژی ئەرکان و ستافی هاوپەیمانان بە مەبەستی کردنەوەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی وەرگیراو لە خوێندنی باڵا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆلێژی ئەرکان و ستافی سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین و هێزی هاوپەیمانان و کونسوڵییەی ئەمەریکا لە کۆلێژی ناوبراو ڕێکخرا.

درێژەی بابەت