لە یارییەکانی خولی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، هەردوو بەشی پەرستاری و کۆمپیوتەر سەرکەوتنیان تۆمارکرد، بەشەکانی کیمیا و بیرکاریش ماڵئاواییان لە خولەکە کرد.
زانكۆی راپەڕین و كۆیە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی هاوبەش دەربارەی هەقە لەسێبەری مێژوودا رێكدەخەن
زانكۆی راپەڕین و كۆیە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی هاوبەش دەربارەی هەقە لەسێبەری مێژوودا رێكدەخەن
راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین
كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەقە لەسێبەری مێژوودا بەهاوبەشی زانكۆی راپەڕین و زانکۆی کۆیەو بەچاودێر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژانی ٢٣-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ بەبەشداری توێژەرانی ناوخۆ و بیانی رێكدەخرێت.
ڕۆژی زمانی دایک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢،بە ئامادەبوونی بەڕێز د.هیوا مینە محمود، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ڕۆژی زمانی دایک لەکۆلێژی پەروەردە بەڕێکخستنی مەراسیمێک بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا، ڕۆژی زمانی دایک لەلایەن ڕاگری کۆلێژی پەروەردەوە بەرز نرخێندراو هیوای خواست مامۆستایان و خوێندکاران ڕۆڵیان لە بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان و پاراستنی زمانی دایکدا هەبێت.
دواتر لە لایەن مامۆستایان و خوێندکاران بەخوێندنەوەی چەند پارچە شیعرو پەخشانێک بەزمانی شیرینی کوردی کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.