ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی تشرینی دووەم 2021، لههۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست لە زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندكاری باڵا (عمر خدر رسول) لەبواری فەلسەفە بهناونیشانی (ڕۆڵی لۆژیک لە بنیادنانی بنەما یاساییەکان ) وەک لێکۆڵینەوەی شیکاری لە فەلسەفەی یاسادا بەڕێوەچوو.
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاگاداری سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە،
دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد
ڕۆژی شەممە ١٣-١١-٢٠٢١ ، دەوامی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەش و کۆلێژەكانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ دەستیپێکرد.