ئەمڕۆ سێ شەممە ٩-١١- ٢٠٢١، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی بەناونیشانی (چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا پرۆسێس) ڕێکخست.
ڕێبەری بەشی جوگرافیا لە زانکۆی ڕاپەڕین بڵاوکرایەوە
بەشی جوگرافی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەش د. بیستون احمد و بەهاوکاری هەریەک لە بەڕێزان د.سەرکار حمد ، م.محمد وتمان، م.هێمن حسێن، لە کارێکی زانستیدا هەستان بەئامادەکردنی ڕێبەرێک بۆ خوێندکارانی بەشی جوگرافی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ .
گفتوگۆی ماستهرنامە
ڕۆژی یەک شەممە ٧-١١- ٢٠٢١، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی خوێندکار (سیامند حمەعزیز رسول) لە بواری ڕاگەیاندن بهناونیشانی "نقش سریال های دوبلە شدە ترکیە ای بر هویت فرهنگی کردی" (مطالعە موردی مردم شهر رانیە) بەشیوەی ئۆنلاین لەلایەن زانکۆی آزادی اسلامی-تهران ئەنجامدرا.