زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا - بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لەماوەی (٦۲) ڕۆژدا لەرێگەی لیژنەیەكی دڵسۆز و پەرۆشەوە لە خزمەت پێشکەشکارانی خوێندنی باڵادا بون و رۆژی (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) پڕۆسەی پێشكەشكردن کۆتاییهات.
بەشی باخچەی منداڵان، بە ئەنجامدانی چالاکی ژینگەدۆستی کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هێنا
ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕاگرایەتی بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئەنجامدانی دوو چالاکی ژینگەدۆستی کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هێنا .
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار، ئینتێرنشیپ پرۆگرامی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، بانگهێشتی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و وە (دەرچووانی) سەرجەم کۆلێژو بەشەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ دەکاتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئینتێرنشیپ پرۆگرامی ــ ٢٠٢٣ .
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئایریکس IREX) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت رادەگەیەنێت، پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت.
بۆ پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە👇
https://forms.gle/VzCe2L9RZLRq4NUk9
. تێبینی/
بابەتی تر...
- بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکارانی گشت بەشەکان ئاگاداردەکاتەوە لە ئێستادا سیستەمی فیدباک چالاککراوە. بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن فیدباک بۆ وانەکانیان پڕ بکەنەوە.
- گفتوگۆی دکتۆرانامەیەک لەبواری پەرستاری بەڕێوەچوو
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا
- بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ بەخشرا