University of Raparin Logo

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکارانی گشت بەشەکان ئاگاداردەکاتەوە لە ئێستادا سیستەمی فیدباک چالاککراوە. بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن فیدباک بۆ وانەکانیان پڕ بکەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن فیدباک بۆ وانەکانیان پڕ بکەنەوە. دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٣ دەبێت و دواتر سیستەمی فیدباک دادەخرێت

لە ماڵپەڕی سەرەکی زانکۆوە دەتوانیت بچیتە ناو سیستەمی فیدباک:

https://uor.edu.krd

بۆ زانیاری چۆنییەتی پڕکردنەوەی فیدباک بە شێوەیەکی دروست لەسەر کۆمپیوتەر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:

درێژەی بابەت

گفتوگۆی دکتۆرانامەیەک لەبواری پەرستاری بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوار مردان محمد) لە بواری پەرستاری پێگەیشتوان بەناونیشانی (Effectiveness of an educational program toward attitude among type II diabetic patients regarding disease control in chamchamal city ) بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

رۆژی (25ی ئایاری 2023) لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر گفتوگۆی تێزی دکتۆرای (كریم مولود حمد) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت