University of Raparin Logo

د.خەتاب شێخانى: یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانى وەزارەت بریتیە لە سەربەخۆى دارایى زانکۆکان

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەئامانجى خستنەڕوى ئامانج و وردەکارى پڕۆژەى هەنگاونان بەرەوسەربەخۆى دارایى زانکۆکان، کەلەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە پەسندکراوە، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٦/٨/٢٥) لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانسى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیى بەڕێوەچو.

درێژەی بابەت

یەکەم کاندیدی زانکۆی راپەڕین، لەپڕۆگرامی ئیراسمۆس گفتوگۆی ماستەرنامەکەی لەئیسپانیا ئەنجامدا

لەچەند رۆژی رابردوودا لە کۆلێژی تەندروستی زانکۆی ئەلمریا لەوڵاتی ئیسپانیا تاوتوێی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (نەبەز علی احمد) لەپسپۆڕی پەرستاری و لەژێر ناونیشانی "Nursing Rehabilitation Instructions for Patients have back Pain" ئەنجامدرا، ماستەرنامەکەی بەپلەی نایاب وەرگیرا. 

"نەبەز علی" کاندیدی زانکۆی راپەڕین بوو لە رەوەندی یەکەمی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا کە لەزانکۆی ئەلمریا لە وڵاتی ئیسپانیا کاندیدکرا بۆ خوێندنی ماستەر لەپسپۆڕی پەرستاری لەساڵی ٢٠١٥دا دەستی کرد بەخوێندنی ماستەرەکەی.

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی شێوازی تاوتوێكردنی نامەی ماستەر و دكتۆرا ڕێنماییەک دەردەکات

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ژمارە (١٢٠٤٩/٩) لە رێكەوتی ٩ی ئاب، کە ئاراستەی سەرۆکایەتی سەجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان کراوە، تیایدا هاتووە بەمەبەستی دروستكردنی كەشێكی زانستی و ئەكادیمی لە كاتی تاوتوێكردنی نامەی ماستەر و دكتۆرای خوێندكارانی خوێندنی باڵا، پێویستە زانکۆکان رێگەی گونجاو بدۆزنەوە بۆ كەمكردنەوە و نەهاتنی میوان و دابەشكردنی شیرنەمەنی لە كاتی بەڕێوبەچوونی تاوتوێكردنەكە قەدەغە بكرێت.

درێژەی بابەت