University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین لە خوێندنی ئێواران بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە

بڕیارە بۆ ساڵی خونێدنی ۲۰۱٦ – ۲۰۱۷ فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی بکاتەوە ، مافی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن لەم دوو بەشەدا بۆ مامۆستایانی میلاکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە لە‌ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت، هەروەها دەرچووانی (۱۲)ی ئامادەیی بەشێوەی سیستەمی پارالێڵ مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە.

درێژەی بابەت

حكومەتی مالیزیا زەمالەی ماستەرو دكتۆرا بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت

حكومەتی مالیزیا زەمالەی نێودەوڵەتی پێشكەش بەخوێندكاران دەكات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی مالیزیا بە زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانیشەوە، خوێندكارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەم زەمالەیە.

ئامانج لەم زەمالەیە پاڵپشتیكردنی هەوڵی حكومەتی مالیزیایە بۆ ڕاكێشان و هاندان و بەدەستهێنانی سەرمایەی مرۆیی لەدەرەوە. زەمالەی نێودەوڵەتی مالیزی دەست پێشخەریەكی حكومەتی مالیزیایە بۆ ڕاكێشانی باشترین تواناكان لەسەرانسەری جیهان بۆ تەواوكردنی خوێندنی ئەكادیمی پێشكەوتوو لەمالیزیا. خوازیارانی خوێندنی ماستەر پێویستە تێكرای نمرەی بەكالۆریۆسیان لەنێوان ٨٧%-٩٥% بێت ، و خوازیارانی خوێندنی دكتۆراش پێویستە زۆرباشەیان لە ماستەرەكەیان هەبێت لە هەمان ئەو بوارەی كە دەیانەوێت لێی بخوێنن

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا ۳٥۰۰ کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ۳٥۰۰ سێ هەزار و پێنج سەد کورسی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم ڕادەگەیەنێـت.

درێژەی بابەت