بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و دانیشتوانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر، سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. محمد علی عبداللە) دەکەین، کە وەک یەکەم سەرۆکی زانکۆ دەست بەکاربوو لەزانکۆمان، لەماوەی ساڵانی کارکردنی توانی سەرکەوتووانە گەشەیەکی زۆری زانستی و کارگێڕی بەزانکۆمان بدات، و زانکۆمان لەسەردەمی بەڕێزیان بوون بەئەندامی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و بەرەسمی لەلایەن یونیسکۆوە کرا بەئەندام، و بەشداری چەند پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بوون و لەگەڵ دەیان زانکۆی نێودەوڵەتی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆی راپەڕین دروست کرد.
وتەی ماڵئاوایی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین
برایان ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین
گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ
پربەدڵ سوپاسی یەكە بەیەكی بەرێزتان دەكەم كە لەساڵانی رابردوودا لەخزمەتی خۆێندنی باڵا هەوڵ و ماندووبونی زۆرمان داوە، لەدامەزراندنی زانكۆو دروستكردنی ژێرخان و ژینگەیەكی گونجاو بۆ خۆێنكاران و مامۆستایانی خۆشەویست لەپلانی چوار ساڵی رابردوودا، هیوادارم لەماوەی ساڵانی كاركردنم وەك سەرۆكی زانكۆی راپەڕین توانیبێتم خزمەتم بەدەڤەری ڕاپەڕین كردبێ كە خۆم بەقەرزاری خەڵكی بەشەرەفی ناوچەكە زانیوە
شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی خەرج دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم مژدەیەک دەدات بەخوێندکارانی تواناسازیی و ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران لەبەرژەوەندی خوێندکارانی توانسازی لە بڕیارێکیدا مانگانە بڕی (٥٠٠)ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەکات".
بابەتی تر...
- زانکۆی ڕاپەڕین لە خوێندنی ئێواران بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە
- حكومەتی مالیزیا زەمالەی ماستەرو دكتۆرا بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت
- وەزارەتی خوێندنی باڵا ۳٥۰۰ کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت
- د.خەتاب شێخانى: یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانى وەزارەت بریتیە لە سەربەخۆى دارایى زانکۆکان