گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە زمانی كوردی دا ئەنجامدرا
ڕاگەیاندنى پۆستى (٣) ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەڕین
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (٣) سێ ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەرین ( بۆ جارى دوەم ) ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
زەمالەی "چیڤنینگ"ی بەریتانی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٧
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی، زەمالەی "چیڤنینگ" بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش دەکەن. خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، چیڤنینگ دەرفەتێکی بێ هاوتا پێشکەش دەکات بە سەرکردەکانی داهاتوو، کەسە کاریگەرەکان و بڕیاردەرەکان لە سەرانسەری جیهان لەپێناو پەرەپێدانی تواناکانیان بەشێوەیەکی پێشەیی و ئەکادیمی، دروستکردنی پەیوەندییەکی تۆکمە و بەهێز، بە ئەزموونکردنی کەلتوری بەریتانیا و بنیاتنانی پەیوەندیەکی ئەرێنی بەردەوام لەگەڵ بەریتانیادا.