University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دوو زانکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆدەکات

وەفدێکی زانکۆی راپەڕین، لە سەردانێکی رەسمیدا بۆ پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی بە جیا لەگەڵ هەریەک لە (زانکۆی کوردستان) و (زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان) لەشاری سنە واژۆ کرد.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، وەفدەکەی زانکۆی راپەڕین کە بە سەرۆکایەتی "پ.د.محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆ ڕاپەڕین، بە یاوەری "پ.ی.د.هێرش رەسوڵ" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، "پ.ی.د.سەردار فتح اللە"  راگری فاکەڵتیی پەروەردە،  "م.ئاراز رەمەزان" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن، "حمید سڵێمان بەگی" فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆ بوو، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ (زانکۆی کوردستان) لە شاری سنە واژۆکرد.

درێژەی بابەت

٩١ زەمالەی نێودەوڵەتی خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە ئیتاڵیا

سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر٩١ زەمالەی نێودەوڵەتی خوێندنی دکتۆرا بە سەرجەم پشتگیریە داراییەکانەوە دەبەخشێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٦-٢٠١٧ ، کە خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ئیتاڵیاش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەرکی سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر هەڵبژاردنی خوێندکارە باشترینەکان و دابینکردنی باشترین هەل و مەرجە بۆیان بۆ گەشەپێدانی بەهرەکانیان. هەرلەسەرەتای دامەزراندنەوە لە ساڵی ١٨١٠ سێکولەر نۆڕماڵ سوپەریەر ناوبانگێکی باشی پەیداکردووە وەک یەکێک لە سەرکەوتوترین زانکۆکان نەک هەر لە ئیتاڵیا بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەڕووی پێشکەشکردنی باشترین هەل و مەرج بە خوێندکارانی بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی تواناکان لە بواری توێژینەوەی زانستی.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە سەرپەرشتیاری تاقیگە هەیە بۆ بەشی فیزیا

بەشی فیزیا لە فاکەڵتی زانست زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس (بەشی فیزیا) دەکاتەوە ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی (وانەبێژ یان سەردان) لە تاقیگەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وانە بڵێنەوە، لە ئێستاوە دەتوانن (CV) بنێرن بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە .

درێژەی بابەت