University of Raparin Logo

شێوازی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگەكان دەگۆڕێت

شێوازی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ ‌و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تیادا دەکرێت و تەنیا بە شێوازی وەرگرتن ناوەندی نابێت، بەڵکو لەمەودوا خوێندکاران دەتوانن لەو بەشەی کە دەیانەوێت لێی بخوێنن، فۆڕمی وەرگرتن پڕبکەنەوە. 

درێژەی بابەت

زانکۆی هیرۆیت وات هەشت زەمالەی دکتۆرا ڕادەگەیێنێت

زانکۆی "هیرۆیت وات" هەشت زەمالەی دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٦-٢٠١٧.زەمالەکە دەرفەت دەبەخشێتە خوێندکارانی لێهاتوو کە ئارەزومەندن لە بەریتانیا درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن. سەرجەم داخوازینامە پێشکەشکراوەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بەپێی گونجاوییان لەگەڵ پسپۆڕییە کانی زەمالەکەدا کە خۆی دەبینێتەوە لە پڕۆپۆزەڵ و سەرپەرشتیارانی تایبەت بە بوارەکە.
بابەتەکان: سکوڵی بەڕیوەبردن و زمان چەند زەمالەیەك لەبەشەکانی ژمێریاری، ئابووری، بەڕێوەبردنی کار، کارگێڕی و ئابووری پێشکەش دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧.
زەمالەکە سەرجەم خەرجییەکان دابین دەکات بۆ خوێندنی دکتۆرا.

درێژەی بابەت

ڕێکخراوى DAAD ژمارەیەک کورسى خوێندنى دکتۆرا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دابیندەکات

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى مامۆستایان و توێژەران و خوازیارانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە ڕێکخراوى "داد"ی ئەڵمانى ژمارەیەک زەمالەى کورسى خوێندن بۆ خوێندنى دکتۆراو ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى  (۲۰۱۷-۲۰۱۸) پێشکەش بە فێرخوازانی عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە.

درێژەی بابەت