University of Raparin Logo

پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێیەکی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕێکخست .

درێژەی بابەت

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، چەند بڕیارێکى گرنگى لە بەرژەوەندى خوازیارانى خوێندنى باڵا دەرکرد

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بریاریدا یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بەڕێژەى (١٠٠%) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەرگیران.ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2023/4/4) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى ژمارە (١)ى ساڵى (٢٠٢٣)ى ئەنجومەنى وەزارەت بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى بەڕێوەچوو.لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە کۆى پڕۆژەو بەرنامە ستراتیژەکانى وەزارەت کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە ڕاگەیاندنى ڕاوندى دووەمى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کردو لەم ڕوەوە سەرۆک زانکۆکانى ڕاسپارد، کە پێویستە هەموان بەیەکەوە وەک یەک تیم کار بکەین بۆ سەرخستنى ئەم پڕۆسە ئەکادیمیە و چەسپاندنى بنەماکانى (شەفافیەت، دادپەروەرى، هەلى یەکسان) لە پڕۆسەکەدا. هەروەها پێشکەشکاران دڵنیا دەکەینەوە کە بە وردى چاودێرى پرۆسەکە دەکرێت تاوەکو پێشکەشکاران مافیان نەخورێت و جیاوازى نەکرێت لە نێوایاندا.لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، کارنامەى کۆبونەوەکە خرایەڕوو و لەلایەن ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەتەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بۆ ئەم مەبەستە ئەم بڕیارانەى خوارەوە دران:1- دامەزراندنى سێنتەرى ڕاوێژکارى خوێندکاران/ قوتابیان لە سەرجەم لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کە ئامانج لە دامەزراندنى ئەم سێنتەرە بریتیە لە پشتیوانی کردن و ڕێنوێنی کردنى خوێندکاران/ قوتابیان لەڕووی ڕێنوێنی یاسایی و دەرونی و پەروەردەیی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، ئەم سێنتەرە ڕاوێژکارییە تەنها تایبەت دەبێت بە کاروبارى قوتابیان و خوێندکاران و کەسێک بە پلەى بەڕێوەبەر بەڕێوەى دەبات.2- یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بەڕێژەى (١٠٠%) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەرگیران.3- کەسوکارى پلە (١) ى شەهیدان و ئەنفالکراونى هەرێمى کوردستان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، هەروەها لەکاتى دەرچون و وەرگیرانیان لە خوێندن، ناوبراوان مۆڵەتى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو پێ دەدرێت و ناچنە کێبڕکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.4- نابینایان بە ڕێژەى (١٠٠%) لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.5- تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا، لەلایەن زانکۆکان ئەنجام دەدرێت کە پێویستە ڕەچاوى بنەماکانى دادپەروەری و شەفافیەت و یەکسانی بکرێت و دور لەهەر مەنسوبیەت و مەحسوبیەتێک پرۆسەکە چاودێری و جێبەجێ بکریت.6- فەرمانبەرانى دامەزراوى حکومى ئەگەر هاتوو تاوەکو رێکەوتى (١/٩/٢٠٢٣) دوو ساڵ بەسەر خزمەتى کردەکى لە راژە پاش وەرگرتنى دوایین بروانامەى پەسەندکراو تێپەربێت، بۆیان هەیە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر یان دکتۆرا.7- ئەنجومەنى وەزارەت جەختى کردەوە کە پرۆسەى خوێندنى باڵا/دکتۆرا و ماستەر و دیبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان ساڵانە بکرێتەوە، تاوەکو دەرفەت بۆ پێشکەشکاران بڕەخسێندرێت درێژە بە خوێندنى باڵا بدەن.8- ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بە دروستکردنی کارتی زیرەک (سمارت کارت) بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلکترۆنی کردن و ئاسان جێبەجێکردنی کاروبارە دارایی و کارگێرییەکانی قوتابیان و خوێندکاران.لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ و پەیوەندیدار بە گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

فەرمانبەرێكی بەشی كیمیا لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین توانی بڕوانامەی ماستەر لەپسپۆڕی كیمیا بەدەستبهێنێت لەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەكەی بەناونیشانی: Newly Synthesized Fe-doped Carbon dots for Colorimetric and Fluorometric Nanozyme-Based Levodopa determination لەرۆژی 30ی ئاداری 2023 لەكۆلێژی زانستی زانكۆی سەڵاحەدین.

درێژەی بابەت