پرۆگرامی فولبرایت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٨ کرایەوە، -ئەم بەرنامەیە بۆ خوێندنە لەزانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە -بروانامەی ماستەر دەبەخشێت لەھەموو بوارەکان جگە لەبواری پزیشکی.
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ دەکات
كۆنفرانسی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان, له ژێر دروشمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ خاوه‌ندارێتیكردنه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی.
كۆبانێ ئه‌و شاره‌ی به به‌رخودانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان( یه‌په‌ژه) و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڕه‌شه و داگیركاریی تیرۆریستانی داعش پارێزرا و به ته‌واوی ئازاد كرا, ئه‌مڕۆ به ناوی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره، له ژێر دروشمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ خاوه‌ندارێتیكردنه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، كۆنفرانسێك له هۆڵی ناوه‌ندی كلتوریی و هونه‌ریی جگه‌رخوێن له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، به به‌شداریی ٣٥٠ وه‌فدی جیاجیا به‌ڕێوه چوو.
له باشووری كوردستانی وه‌فدێك له په‌رله‌مانتارانی كورد و نوێنه‌ری پارتە سیاسیەکان و سەرۆکی زانکۆکان لەناویاندا (پ.د.محمد عبداللە) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و وەفدێکی هاوڕێی به‌شدارییان تیادا كرد.
كۆنفرانسی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نوه‌ر موسلم هاوسه‌رۆكی كانتۆنی كوبانێ و له‌پێناو جارێكی تر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا رێكخراوه و ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام بوو.
16 زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ 4 زانكۆی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت
له پرۆسه‌ی دوایین هه‌ڵبژاردنی قۆناغی یه‌كه‌می كاندیدانی پرۆگرامی (مه‌رحه‌با) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆكانی عیراق و كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاندیده‌كان، قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له زانكۆی سانتیاگۆ دی كامپۆستێلای وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ٢ رۆژی خایاند، ١٦ كاندید له زانكۆكانی كوردستان بۆ قۆناغی یه‌كه‌م دیاریكران و بڕیاره له هه‌فته‌ی ئایینده‌دا كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاره قۆناغی دووه‌می پرۆگرامه‌كه له كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه پرۆگرامی ئیراسمۆس مۆندس مه‌رحه‌با پرۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تییه و ٩ زانكۆی ئه‌وروپی و ٨ زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێیدا به‌شدارن،له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بڕی زیاتر له ٣ ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه.ته‌وای بودجه‌ی ته‌رخانكراو پرۆگرامه‌كه بۆ ١٢٥ ئاڵوگۆڕی زانستی و زه‌مالاتی خوێندنه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٤١ كورسی خوێندن بۆ ٤ زانكۆی هه‌رێمی كوردستانه، كه بریتین له زانكۆكانی (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین، كۆیه).