كتێبخانە: دەزگایەكی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی پەروەردەیی فێركردنی گشتییە. سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستەمێكی ڕێكو پێك ڕێكدەخرێت، بە كەمترین ماوەو ئاسانترین شێوەو بێ بەرامبەر ڕاژەی خوێنەران دەكات.
م.ی شوانە حسن علی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ تایبەت بە سایتی زانکۆ وتی : لە ئێستادا کۆی گشتی سەرچاوەکانی کتێبخانەی زانکۆ نزیکەی ٢٠،٢٤٠ بیست هەزارو دووسەدو چل سەرچاوەیە ئەوانیش بریتین لە کتێب و توێژینەوەو فەرهەنگ و گۆڤارەکان و ...هتد.