لەژێر دروشمی با هەموومان کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژی ٢٤ / ١١/ ٢٠١٤ زانكۆی راپەڕین بە هاوكاری لەگەڵ سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە،دیبەیتێكی تایبەت بەهەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رێكخست.
زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمێکی بۆ چالاکیەکانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سازکرد
ڕۆژی چوار شەممە ٢٦/ ١١ /٢٠١٤ زانکۆی راپەڕین بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە، مەراسیمی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک چالاکی تایبەت بەهەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رێکخست.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی نیشتیمان دەستیپێکرد، دواتر گروپی میوزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە بە پارچەیەک میوزیک بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.
زەمالەی زانكۆی بیلیفیڵدی ئەڵمانی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا
سكوڵی خوێندنی باڵا لە زانكۆی بیلیفیڵدی ئەڵمانی، هەڵدەستێت بەپێشكەشكردنی زەمالەیەك بەشێوەی سەردان بۆ خوێندكارانی دكتۆرا (بەشێوەی توێژینەوە) بۆ بەشداریكردن لە كۆرسی هاوینەی چوار مانگی. پرۆگرامەكە لەرۆژی ١/ ٤ /٢٠١٥ دەست پێدەكات و لەرۆژی ٣١/ ٧/ ٢٠١٥ كۆتایی دێت. كۆرسەكە (٤) مانگ دەخایەنێت و تێچووی كۆرسەكەش لەلایەن (سكوڵی خوێندنی باڵای) زانكۆی بیلیفیلدەوە دابیندەكرێت، كە تێیدا كاندیدی پاڵێوراو بۆ هەر مانگێك بڕی (١٢٠٠) یۆرۆ وەردەگرێت، سەرەڕای تێچووی كۆرسەكە، زانكۆی ناوبراو كرێی گەشتكردنیش دەگرێتە ئەستۆ.