وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٢/ ١٠ /٢٠١٤ ی دیاریکرد بە دەستپێکردنی ساڵی نوێ ی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
فوئاد علی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی بالا بە سایتی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگەیاند : بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دروستبووە دەستپێکردنی دەوامی خویندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی کوردستان لە وادەی خۆی دوادەکەوێت بۆ ڕۆژی ١٠/١٢/ ٢٠١٤ واتا دەوامی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی دوای جەژنی قوربان دەستپێدەکاتەوە .