University of Raparin Logo

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژ كرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) گوِرانكاری به‌سه‌ردا بێ, له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوازیارانی خوێندنی باَلا (ماسته‌ر) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا, كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت :

 ١/ ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه‌ تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (١١/ ٩ / ٢٠١٤).
 ٢/ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (٢٤/ ٩ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٣/ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (١٦/ ١٠ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٤/ ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (١٩/ ١٠ / ٢٠١٤) تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (٢٢/ ١٠ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٥/ ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده‌ وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (١٦/ ١١ / ٢٠١٤) ده‌بێت.

رێنمایی تایبه‌ت به‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كان‌

رێنمایی ژماره‌ (1) ی ساڵی (2013) ی هه‌موار كراوی زانكۆ تایبه‌ته‌كان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلان دانان و به‌دواداچوون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی تایبه‌ت

 دوای ده‌‌‌ركردنی یاسای ژماره‌‌‌ (2)ی ساڵی (2013) تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ زانكۆ تایبه‌‌‌ته‌‌‌كان له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌ڕله‌‌‌مانی كوردستان و، په‌‌‌سه‌‌‌ندكردنی له‌‌‌لایه‌‌‌ن سه‌‌‌رۆكایه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی كوردستان له‌ پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌‌‌كانی كۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ و ڕه‌‌‌خساندنی ده‌‌‌رفه‌‌‌ته‌‌‌ فێركارییه‌‌‌كان بۆ ئه‌‌‌و كه‌‌‌سانه‌‌‌ی، كه‌‌‌ ده‌‌‌یانه‌‌‌وێت ئاستی زانستیان به‌‌‌رزبكه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌, هه‌روه‌ك‌‌ بۆ به‌‌‌دیه‌ێنانی ئامانجه‌‌‌ نیشتمانییه‌‌‌كانی گه‌‌‌لی كوردستان به‌‌‌پێی پره‌‌‌نسیپه‌‌‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌‌‌ ڕوانگه‌‌‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌ ده‌سته‌ێنانی پسپۆڕی له‌ بواره‌ جیاكاندا له‌ ڕێگه‌‌‌ی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ئه‌كادیمی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێشبركێ له‌ نێوان زانكۆ حكومی و زانكۆ تایبه‌ته‌كان و هاندانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ ه‌ێنانی كادری ئه‌كادیمی به‌ توانا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له‌هه‌مان كاتدا ه‌ێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ تاقیگه‌كانی ئه‌م زانكۆیانه‌‌ و هه‌‌‌موو ژێرخانێكی پێشكه‌‌‌وتووی سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌،‌‌ كه‌ ببنه‌ ه‌ۆكاری پێشبركێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای زانكۆكان, بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ی زانستی ئه‌‌‌م ڕێنماییانه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ركرد، كه‌‌‌ تایبه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ پێوه‌‌‌ره‌‌‌كانی وه‌‌‌رگرتن و ڕاستاندن و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و ڕێنمایه‌‌‌ دارایی و كارگێریه‌‌‌كان.

درێژەی بابەت

ئەو خوێندکارانەی نمرەی کەمیان ھێناوە دەتوانن تاقیکردنەوە بکەنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ نەیانتوانیوە کۆنمرەی باش بھێنن دەتوانن دووبارە بەشداری تاقیکردنەوەکان بن لەپێناو پێدانی دەرفەتێکی نوێ بۆئەوەی کۆنمرەکانیان بەرزبکەنەوە. ھەرلەو بارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد لەپێناو

درێژەی بابەت