وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفرمانی وەزاری ژمارە (1019) كە ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرەوەیە، دوێنی یەك شەممە، ڕێكەوتی٢٤/٨/٢٠١٤ دەری كرد، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دوەمی زانكۆكانی دا بۆ ڕێكەوتی ٢٠١٤/٩/١٨ .
وەك لە فرمانە وەزاریەكەدا هاتووە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا هاتوە "بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و لە پێناو بەخشینی دەرفەتی زیاتر بە خوێندكاران/ قوتابیان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) زانكۆكان و كاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەبەستی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ ٢٠١٤/٩/١٨ یان ڕۆژانی دواتر بەپێی بارودۆخی زانكۆكان.