University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردە سیمینارێکی ڕێکخست

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی پێشەوا قازی محمد لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی (الاتساح الدلالي للهمزة الاستفهامية في قصة إبراهيم "علیە السلام") ڕێکخست .
لەسیمینارەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژەکە ئامادەبوون، هەروەک سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا (محمد عزیز مستەفا ) مامۆستای بەشی زمانی عەرەبی پێشکەشکرا.
بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

بەشی زمانی عەرەبی سیمپۆزیۆمێكی زانستی ئەنجامدا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ساکار محمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی زمانی عەرەبی سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی (مناهج النقد الأدبي وأثرها على الثقافة) رێكخست.

درێژەی بابەت

بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى، دیدارى پرۆژەى ئەپڕایز بۆ پەرەپێدانى سیستمى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو

بەمەبەستى باشتركردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز "APPRAIS" کە بریتییە لە پەیرەوى مۆدێڵى خوێندنى باڵاى ئەوروپى، هانى زانکۆکان دەدات بە پەیرەوکردنى ئەم پرۆژەیە لە زانکۆکانى کوردستان.

درێژەی بابەت