University of Raparin Logo

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "نوا خضر حاجی" فەرمانبەر لە زانكۆی راپەڕین، لە بواری یاسا بەناونیشانی "المسؤولیة الجزائیة الناتجة عن ابرام عقد الزواج في التشریعات العراقیة-دراسة قانونیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. لەدوای گفتوگۆی توێژینەوەكە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوەو بەرگریكردنی توێژەر لەتوێژینەوەكەی، لیژنەكە بڕیاری پێدانی بڕوانامەی ماستەری بەتوێژەری ناوبراو بەخشی.

درێژەی بابەت

لە زانکۆی راپەڕین كۆدوانی ڕۆڵی فەلسەفە لەپەرەپێدانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان ڕێکخرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، كۆدوانی “ ڕۆڵی فەلسەفە لەپەرەپێدانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان لەهەمبەر توندوتیژیدا ” ڕێكخست.

درێژەی بابەت

یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێز بۆ مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەرێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز(پ.ی.د. هەژارقادر)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێز(پ.ی.د. ساکار محمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (م.ی. شایان عبداللە ) بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە مامۆستان و خوێندکارانی زانکۆ، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێزی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت