University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (حسێن علی احمد) لە بەشی بیرکاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەناونیشانی “ Integrability, Hopf Bifurcation Analysis and dynamics of L Sport Langford Systems ” بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

سیمینارێکی تایبەت بە کۆرس و ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆ، بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی تایبەت بە تاوتوێکردن و خستنەڕووی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا بۆ ئاستەکانی (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ڕێکخست.

درێژەی بابەت

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی چوارچێوەی یاسایی بۆ کاری ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆ ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لە ژێرناونیشانی “چوارچێوەی یاسایی بۆ کاری ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان” ڕێکخست.

سەرەتای چالاکییەکە، بە وتاری بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم ساڵح ابراهیم) سەرۆکی بەشی یاسا دەستیپێکرد، پاشان بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی پێشکەشکرد.

درێژەی بابەت