University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا، گۆڤارە زانستیەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا، گۆڤارە زانستیەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکاتەوە.

لەپێناو  گەشەپیدانی تواناو کواڵتی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان و کۆکردنەوەى گۆڤارە زانستییەکانى زانکۆکان، ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستەیەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە، کە ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە کۆکردنەوەی گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستان، ئامانج لەم هەنگاوەش ئاسانكارییە بۆ مامۆستایان و توێژەران بەمەبەستى دەستخستنى سەرجەم سەرچاوەكانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی.

لە پلاتفۆرمەکەى ئەنجومەنى باڵاى توێژینەوەدا، گۆڤارەكان بە پێی لیستی زانكۆكان و جۆرێتی بابەتی بڵاوكردنەوە پۆلێن كراون، ھەروەھا سەردێری پەیجەكان بە ھەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەست کراوە. لە تابی لێگەڕانیشدا دەتوانرێت بە نوسینی كلیلە وشە ئەو گۆڤارەی مەبەستە بە شێوازێکی خێرا بدۆزرێتەوە.پلاتفۆرمی گۆڤارە زانستیەکانی کوردستان، لە ڕێگەى لینكى www.kasj.krd بەردەستەو گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستانى تێدا کۆکراوەتەوەو لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستى توێژەران و مامۆستایان.

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، ئامادەکاری بۆ كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا دەکات.

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، ئامادەکاری بۆ كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا دەکات.

ڕۆژی دووشەممە 16-8-2022 بەڕێز پ.ی.د.ڕزگار حاجی صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکردنی پڕۆپۆزەڵی خوێندنی باڵا (ماستەر و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) لە ھەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و بیرکاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کرد، کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی ھەردوو سەرۆکی بەشی ناوبراو و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکار بەرێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژ تیشکی خستەسەر گرنگی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە ھەردوو بەش، کە مەبەست لێی پێگەیاندنی کادیری زانستییە بۆ زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. لە کۆتایدا بڕیاردرا لەماوەی دوو ھەفتەدا لە چواچێوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کارەکان بەکۆتا بگەیەنرێ.
جێگای ئاماژەکردنە، پێشتر و لەچوارچێوەی گرنگیدانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە بواری خوێندنی باڵا، پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی ماستەر لە بوارەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێگاکانی وانەوتنەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئامادەکراوە.

ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەرو دکتۆرا پەسەندکرا ....

ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەرو دکتۆرا پەسەندکرا ....ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، پرۆپۆزەلى کردنەوەى دوو زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکردئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆى  (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، هەروەها ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا، دواى گفتوگۆکردن پەسەندکرا، لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى داڕشتنەوەو بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/8/16) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان کۆبونەوەى ژمارە پێنجى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى زانستى و ئەکادیمى بەڕێوەچو.لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماژەى بە ئامادەکارییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد بەمەبەستى پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن، بۆ ئەمەش سەرەتا سوپاسى سەرۆک زانکۆکانى پێشوى کرد کە پار ساڵ سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى، توانرا زۆرترین دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنرێت، هەروەها سوپاسى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەکانى کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى. هەر لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن، د. ئارام محمد قادر، تەواوى ئامادەکارییەکانى وەزارەتى بۆ پێشوازى کردن لە ساڵى نوێى خوێندن بۆ ئامادەبوان خستەڕو، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆکانى کوردستانى ڕاسپارد کە پلان و بەرنامەکانیان بۆ پێشوازى لە ساڵى نوێى خوێندن ئامادە بکەن، بۆ ئەوەى بەپێى پلانى زانستى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی دەستپێبکاتەوە.لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا، ئاماژەى بە ئامادەکردنى ڕەشنوسى ڕێنمایى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا کرد، بۆ ئەمەش جەختى کردەوە کە ڕێنماییەکان بەشێوەیەک دابڕێژینەوە کە زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان بکرێت کە تیایدا ڕەچاوی پێوەرو ستانداردە زانستییەکان بکرێت، لەم ڕوانگەیەوە، وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە ڕێنماییەکان پێویستە بەجۆرێک دابڕێژرێت کە زۆرترین دەرفەتى درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین و بتوانین تواناى زانستى و کارامەییەکانیان پەرەپێبدەین، هەروەها ڕێگر بین لەوەى سەرمایەى مادى و مرۆیی وڵاتەکەمان بچێتە دەرەوەو دەبێت ئەو دەرفەتانە لە ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت دواى گفتوگۆى زانستى، بەکۆى دەنگ ڕێنماییەکانى  خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.هەر لە کۆبونەوەکەدا کۆى پلانی وەرگرتنی خوێندنی بەرایی (دبلۆم، بەکالۆریۆس) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان خرایەڕو، پلانەکە لەلایەن زانکۆکانەوە ئاراستەى وەزارەت کراوە بۆ شێوازەکانى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) و بریتیە لە پێویستى و پلانى زانکۆکان. لەو چوارچێوەیەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکانى ڕاسپارد بەشێوەیەکى ورد و چڕ کاربکەن کە پلانى وەرگرتن بە شێوازێک بێت زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لەزانکۆ حکومییەکان بڕەخسێنین ...لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى هەردو زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، جێگەى ئاماژە پێدانە کردنەوەى ئەم دو زانکۆ حکومیە لە چوارچێوەى ستراتیجى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە بەمەبەستى فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان، دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت پێشنیازى کردنەوەى ئەم دو زانکۆیە ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کردنەوەیان. لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت گفتوگۆ لەبارەى ڕێنماییەکانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کراو لێژنەى تایبەتى وەزارەت ڕاسپێدرا بۆ ئامادەکردنى دڕافتى کۆتایى ڕێنماییەکان...