University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە دوایین چالاکی زانستی خۆیدا "د.نجم الدين محمد سعيد" مامۆستا لە بەشى ئەندازياری شارستانی - زانکۆی ڕاپەڕین، لەوڵاتی کۆریای باشور تویژینەوەیەکى ئەکادیمی لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری ئەندازیاری بە ناونیشانی(Displacement and force control of complex element structures by Matrix Condensation)(دەستبەسەرداگرتنی دابەزین و هێز لە ستراکچەرە ئاڵۆزەکان بە بەکارهێنانی ماتریکسی چڕکراوە)

 لە گۆڤارى"Structural Engineering & Mechanics, An International Journal"بڵاوکردەوە.

ئەم گۆڤارە لە وڵاتی کۆریای باشور لەلایەن دامەزراوەی (Techno Press) دەردەچێت و چاپ دەكرێت. کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکان لە ڕووی زانستیەوە زۆر سەنگینە و خاوەنی ( (Impact factor=1.021لە بواری ئەندازیاری ستراکچەر و میکانیک.

ئەمەش لینکیتوێژینەوەکەیە:

DOI: 10.12989/sem.2016.59.6.973

درێژەی بابەت

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین خەڵاتی ڕێزلێنان بە یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆ دەبەخشێت

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٩/١٩ بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، لە بەرامبەر خزمەتی چەند ساڵەی بەڕێز " د.حسین غازی کاکەمین" وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لەمەراسیمێکدا بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا.

بەڕێز " د. حسێن غازی" لەماوەی چەند ساڵی رابردوو وەک راگری فاکەڵتی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لەزانکۆی راپەڕین لێبڕاوانە کاریکردووە.

درێژەی بابەت

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد.

بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.

درێژەی بابەت