University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە ٨ ی ئاداری ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاهۆ کەمال حاجی) لە کۆلێژی پەرستاری لە بواری پەرستاری منداڵان، زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

(Parents Information Toward Normal Development of Toddler in Ranya City) ئەنجامدرابوو.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی دەربارەی کەناڵی ئاوو گواستنەوەی دەنکۆڵەکانی خاک، لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.61) بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی كیمیا لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی دەربارەی ئامادەكردنی کاربۆن دۆتی نوێی تێکەڵکراو بەئاسن و بەکارهێنانی لەدیاریکردنی بڕی لیڤۆدۆپادا، لەگۆڤاری (Luminescence) بڵاوكردەوە، كە ئیمپاكت فاكتەری (2.61)ەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكە ئیندێكس كراوەو لەچارەگی دوەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی سیماگۆدایە.


مامۆستا هەڤاڵ عزیز احمد مامۆستا لەبەشی كیمیا لەزانكۆی راپەڕین، دەربارەی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكەی رونیكردەوە كە یەکێک لەبابەتە سەردەمیەکان لەبواری کیمیادا بریتیە لەدروستکردنی ماددەی نانۆیی ( قەبارەی سنوری نانۆمەتر)، لەنێویاندا کاربۆن دۆتەکان (carbon dots) کە دەکرێت وەکو جێگرەوەیەک بۆ ئەنزیمە سروشتیەکان بەکاربهێندرێن، کە لەو حاڵەتەدا پێیاندەگوترێت نانۆزایم (nanozymes). نانۆزایمەکان بەبەراورد بەئەنزیمە سروشتیەکان سوودو بەکارهێنانیان زیاترەو تێچویەکی کەمتریان پێویستە بۆ بەرهەهێنان و هەروەها جێگیرترن بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەژینگەی هەڵگرتن و بەکارهێنانیاندا ڕودەدەن وەکو، پلەی گەرمی، پلەی ترشێتی، خەستی ئایۆنەکان، هتد .
وتیشی: لەم پڕۆژەیەدا، بەسوودوەرگرتن لەڕێگای هایدرۆثێرماڵ (hydrothermal approach) نانۆزایمێکمان دروست کردووە بەبەکارهێنانی ڕەنگی خواردن (sunset yellow) لەگەڵ کلۆریدی ئاسنی سیانی (FeCl3). بەمەبەستی ناسینەوەو دیاریکردنی پێکهاتەی کیمیایی بەرهەمەکە چەند ڕیگایەک بەکارهاتون لەوانە(HRTEM, XRD, EDX, FTIR, fluorescence and UV-vis spectrophotometry).
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەسودبینین لەخاسیەتی ئەنزیمی و پرشنگی کاربۆن دۆتی دروستکراو (catalytic activity and fluorescence) توانراوە بەشێوازی کیمیای شیکاریانە بڕی ماددەی لیڤۆدۆپا (Levo dopa) دیاریبکرێت لەپێکهاتەی حەب و سیڕەمی خوێنی مرۆڤ (tablets and human blood serum)
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
Newly synthesized Fe‐doped CDs for colorimetric and fluorometric nanozyme‐based levodopa sensing - Ahmad - Luminescence - Wiley Online Library