ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا ، کارەکانی سیمپۆزیۆمی (دەروونزانی و ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی) بەسەرکەوتویی کۆتاییهات.
سیمپۆزیۆمێک دەربارەی فرە ڕۆڵی ژنان و کاریگەرییە تەندروستی و دەرونییەکان ڕێکخرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی ژنان (٨ی مارس)، كۆلێژی پەرستاری و بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێکیان لەژێرناونیشانی “فرە ڕۆڵی و کاریگەرییەکانی تەندروستی لەسەر لایەنی دەروونیی و جەستەیی ژنان” ڕێکخست.
خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پێشبڕکێیەکی زانستیدا پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا
ئەمڕۆ سێ شەممه ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی Egg Protection Device کە لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەشاری هەولێر بەرێوەچوو .