لەبەسەرکردنەوەیەکى مەیدانیداو بەمەبەستى بەدواداچون و بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکێشەو گرفتەکانیان، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو کۆلێژى پەروەردەو زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەكانی لەکەمپەسی قەڵادزێ بەسەرکردەوەو بەڵێنى هەوڵدانی بۆ چارەسەرەکردنى کێشەکاندا.
وەزیری خوێندنى باڵا كەمپەسی قەڵادزێی زانکۆی راپەڕینی بەسەرکردنەوە
دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بهشداری كۆنفرانسێكی نێودهوڵهتی دهكهن
دوو مامۆستای بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، بە پێشكەشكردنی توێژینەوەیهكی زانستی بەشداریان كرد لەکۆنفرانسێكی نێودهوڵهتی، لە ژێر ناونیشانی (جینۆساید لە بیری گەلاندا) کە بەهاوکاری چەند زانکۆ و دامەزراوەیەک له رۆژانی (30 و 31ی ئاداری 2022) له زانكۆی دهۆك ڕێكخرابوو.
بەشی زانستی کۆمپیوتەر وێركشۆپێكی زانستی رێكخست
ڕۆژی پێنج شەممە (31ی ئاداری 2022)، بەشی کۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ھاوبەشی پەیمانگەی کۆمپیوتەری قەڵادزێی ئەھلی وێركشۆپێكی بەناونیشانی Artificial Intelligenceرێكخست.