ئەمڕۆ سێشەممە بەبۆنەی (8ی مارس) رۆژی جیهانی ژنان، كۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی منداڵان و مناڵبون لەرانیە سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی ژن لەنێوان ھەڵسەنگاندنی خودو ھەڵسەنگاندنی کۆمەڵگــاو گرینگی شیری دایک و مناڵبونی سروشتی لەنەخۆشخانەی منداڵان و مناڵبون لەشاری رانیە رێكخست.
زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمی خوێندنەوەیەك بۆ واقیعی ئێستای ژن لە كۆمەڵی كوردەواریدا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٢، بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی خانمان، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ڕێکخراوەکانی بواری ئافرەتان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی (خوێندنەوەیەك بۆ واقیعی ئێستای ژن لە كۆمەڵی كوردەواریدا) ڕێکخست.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری سیمپۆزیۆمێکی پەروەردەیی كرد
ڕۆژی ٦ی ئاداری ٢٠٢٢، مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێوان چەند زانکۆیەکدا کرد.