University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی "وێنەی هونەری لە شیعری مەولەوی" سازکرا

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەشی کوردی لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشبیری و هونەر لە ڕانیە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕۆشنبیر و نوسەری شاری ڕانیە و خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ نوسەر (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم) بە ناونیشانی (ئەندێشەی خوڵقێنەر و وێنەی هونەری لە شیعری مەولەویدا) سازکرد.

 

لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک بۆ شاسوار عبدالواحید سازکرا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی دەرفەتە مەزنەکان بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (شاسوار عبدالواحید) بە ناونیشانی (گەنج و باوەڕبوون بە دروستکردنی ئایندە) سازکرد.

درێژەی بابەت

کۆرسێکی خوێندنی هاوینە لە کۆریای باشور بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس دەکرێتەوە

بەپێی‌ نوسراوی ژمارە (۲۰۸۰) لە بەرواری ۲۰۱۷/۲/٥، ‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، نوسراوەکە تایبەتە بە کردنەوەی (۲٥)ەمین کۆرسی خوێندنی هاوینە لە وڵاتی کۆریای باشور بۆ ماوەی چوار هەفتە بۆ خوێندکارانی بەرنامەی بەکالۆریۆس لە قۆناغەکانی "دوو یاخود سەروتر " .

درێژەی بابەت